ئەبو ئەیوبی ئەنساری لە جۆش و خرۆشی بۆ گەیشتن بە اللە و بەجێ هێشتنی دونیای فانیەوە بو لە جەنگی دژ بە خاچ پەرستەکاندا ئەسپەکەی تاودا و بەتەنها خۆی کرد بەناو مقەڕ و جەیشی ڕۆمیەکاندا تا شەهیدبو
هاوکات اللە تعالی ئەم کردارە جوامێریە بەرز ئەنرخێنێ تا ئەو ڕاددەیەی کە بەپێنج ئایەت سوێندئەخوات پێی کە دەفەرموێ.....
1-والعادیات چبحا سوێند بەو ئەسپانەی بەتاو غاردەدەن لە گۆڕەپانی جیهاددا بەپرماندن و بەپەلە تەپ ئەدەنە سەر دوژمن.
2-فالموریات قدحا ئینجا بەو ئەسپانەی كه لەكاتی پڕتاودا ناڵ و بزماری ژێرسمیان بەتوندی لەبەرد دەداو ئاگر هەڵدەستێنێ.
3-فالمغیرات صبحا ئینجا بەو ئەسپانەی كەلەبەرەبەیاندا هەڵمەت ئەبەنە سەر دوژمن.
4-فأثرن به نقعا بەو زووهەڵمەت بردنەی بەیانیانەیان تەپ و تۆز هەڵدەسێنن بەهەموولایەكدا بڵاودەبێتەوە.
5-فوسطن به جمعا جا بەو زووە خۆیان ئەكوتنە ناو جەرگەی كۆمەڵێ دوژمنەوە.